هەمەڕەنگ

ناوازەترین کیسەڵ دەرکەوت


کیسەڵێک لە کەنار ئاوەکانی دەریای کاریبی لە دورگەی ترینیداد دەرکەوتووە کە بە کیسەڵێکی ناوازە دادەنرێت بەوپێیەی رەقێنەی پشتەکەی وەک کیسەڵی ئاسای نییەو تەنها بە پێستێکی ئەستورە.

ئەم جۆرە کیسەڵە ناوازەیە قەبارەیەکی گەورەی هەیەو درێژییەکەی ٢.٢ مەترەو کێشتی لە ٥٠٠ کیلۆ زیاتر دەبێت.

کیسەڵەکە لە رەگەزی مێیە، ئەم جۆرە کیسەڵە لە قوڵترین و دورەدەسترین شوێنی زەریاککاندا دەژین و بۆ دانانی هێلکەکانی دەچنە کەناراوەکان.



3 هەفتە پێشتر - Oct 23 2018 10:39PM
Print Friendly and PDF
زیاتر