ئابوری

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ ٧٩ دۆلار دابەزی


نرخی نەوت لەبازارەکانی جیھان دابەزینی بەخۆوەبینی.

 بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لەبازارەکانی جیھانگەیشتووەتە ٧٩ دۆلار، ئەوەش ھاوکاتە لەگەڵ نزیک بوونەوەی وادەی جێبەجێکردنی سزاکانی ئەمریکا دژی ئێران، زانیارییەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە ٧٩دۆلار و ١٧ سەنت بەوپێیەش کەمبوونەوەی نەوتی ھەناردەی ئێران بۆ بازارەکانی جیھان کاریگەریی ئەوتۆی نابێت، ھاوکات کۆریای باشور لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردووە ھەناردەی نەوتی ئێران بۆ کۆریای باشور لەمانگی ئەیلولی رابردووەوە راگیراوە.
  



3 هەفتە پێشتر - Oct 23 2018 8:46PM
Print Friendly and PDF
زیاتر