هەمەڕەنگ

کاتژمێرەکەی کریستیانۆ بۆتە باسی میدیاکان


کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە کاتژمێرێکی بە نرخەوە لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دەردەکەوێت.

ئەستیرەی پورتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پرێس کۆنفرانسێکدا سەرنجی میدیاکان وکامێراکان رادەکێشێت ، بەڵام بۆ بابەتێکی دوور لە یاری تۆپی پێ. 

وادیارە کریستیانۆ ھەر دەستی راستی دەجوڵێنێت ، دەستی راستیشی کاتژمێرێکی گرانبەھای داپۆشراو بە ئەڵماسی تیایە. کە سەرنجی زوومی کامێراکان بۆ دەستی رادەکێشێت. ھەر زوو وێنەکەشی لە میدیاکانو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بلاوکرایەوە.

ھەروەک لە رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتاییدا ھاتووە نرخی کاتژمێرەکە ١.٥ ملیۆن دۆلارە.

شارەزایەکی بواری ئێکسسوارات جۆزیف فرۆست دەلێت ، ئەو کاتژمێرەی دەستی رۆناڵدۆ مارکەی فرانک مۆڵەرە کە کاتژمێرێکی زۆر دەگمەنە.

فرۆست وتوشیەتی  رۆناڵدو ئاشقی ئەم مارکەیەیەو پێشتریش  کاتژمێری فرانک مۆڵەری لەدەستدا بینراوە.



3 هەفتە پێشتر - Oct 23 2018 6:36PM
Print Friendly and PDF
زیاتر