هەمەڕەنگ

بتڵێک ئاو بە ١٠ ھەزار دۆلار


کچە خزمەتکارێک لە ئەمریکا بڕی ١٠ ھەزار دۆلار بەخشیش وەردەگرێت لەبەرامبەر پێشکەشکردنی ئاوێک بە یەکێک لە مشتەرییەکانیی لە کافتریایەکدا.

سایتی فۆکس نیوز بڵاویکردۆتەوە کەسایەتییەک کە خاوەنی کەناڵی یوتیوبەو لەو بوارەدا کار دەکات لە ئەمریکا، بڕی ١٠ ھەزار دۆلاری وەک بەخشیش لە کافتریایەک بەجێھێشتووەو لەسەری نوسیوە "سوپاس بۆ ئەو ئاوە بەتامە". 

کچە خزمەتکارەکە ئاماژەی بەوەشردووە، ھاوکارەکانی لە شوێنی کارەکەی ئەو خوێندکارانەن کە زۆر پێویستیان بە پارە ھەیە بۆیە پارەکەیان لەنێوان خۆیاندا دابەش کردووە، ھەروەھا وێنەیەکی خۆی و پارەکەشی بڵاوکردۆتەوە لە کاتی ئاھەنگێڕنی دوای وەرگرتنی بەخشیشەکە.

ئەو مشتەریەی بەخشیشەکەی بەجێھێشتووە بۆ خزمەتکارەکە یوتیوبەرەو چەناڵەکەی ٨.٨ بەشداربوو (سەبسکرایب)ی ھەیە و لەو رێگەیەوە بڕێکی زۆر پارەی دەستدەکەوێت.



3 هەفتە پێشتر - Oct 23 2018 4:57PM
Print Friendly and PDF
زیاتر