هەمەڕەنگ

وێنەی بەهێزترین پیاوی جیهان و هاوسەرەکەی هەرادەنێتەوە


بەھێزترین پیاوی جیهان ھاڤسور یولیوس بجۆرنسن ھاوسەرگیری لەگەڵ کچە ھاورێکەی دەکات و وێنەی خۆیان لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بلاوکردەوە.

وێنەکەش بۆتە جێی باسی میدیاکان و تۆڕەکۆمەلایەتیەکان ، چونکە ھاڤنسوری  تەمەن ٢٩ ساڵ  ھاوسەرگیری لە گەڵ کچێک کردوە کە باڵای نزیکەی نیو مەتر لە خۆی بچوکترە،  باڵای هاڤنسور ٢.٠٦    مەترەو باڵای بووکەکەش ١.٥٧ مەترە. 

پیاوە ئایسلەندیە زەبەلاحەکە  کە بەھۆی باڵایەوە بە شاخ ناودەبرێت ،  کێلسی مۆرگانی لە کەنەدا ناسیووە،  کێلسی لە کافتریایەک  ئیشیکردووە و پەیوەندی نیوانیان بەردەوام بووە تاکو ھاوسەرگیریان لە ئایسلەندا ئەنجامداوە.
 
ئەمەش بۆتە باسی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و کۆمێنتێکی زۆریان بۆ ھاتووە و ھەندێکیش نوسیوویانە ئەو کەسانەی تەنھا باڵاو شێوەی ھاڤنسور و ھاوسەرەکەی دەبینن ئەوەیان بیرچووە  پەیوەندیەکی خۆشەویستی بەهێز لە نێوانیاندایە. 



3 هەفتە پێشتر - Oct 22 2018 5:41PM
Print Friendly and PDF
زیاتر