هەمەڕەنگ

یەک لەسەر نۆی جیهان تووشی بەدخۆراکی بوون


گۆرانی کەش و ھەوا و گەرمبوونی بەرگە ھەوای زەوی کاری کردۆتە سەر ھەموو کایەکانی ژیان و لە ئێستاشدا بەھۆی ئەو گۆڕانەوە ئاسایشی خۆراک ڕوو لە داڕمانە و ڕۆژ بەڕۆژ خەڵکی زیاتر برسی دەبن.

بەپێی ڕاپۆرتەکان لە ساڵی ٢٠١٧ دا زیاتر لە ٨٢١ ملیۆن کەس واتە لە ٩ کەسدا یەک کەس لە سەرتاسەری جیھاندا تووشی بەدخۆراکی بوون، ئەم ژمارەیەش زۆرە و بە گۆڕانی زیاتری کەش و ھەوا ژمارەکە بەرزتر دەبێتەوە،  لە ھەمانکاتدا بە پێی ڕاپۆرتی ساڵانەی دامەزراوەی ئاسایشی خۆراک و خۆراک پێدان ئاماژە بەوە کراوە ململانێ و جەنگ و کێشە ئابوورییەکان کاریان کردۆتەوە سەر دانیشتوانی جیھان و ڕێژەی ھەژاری زیادی کردووە، بە ھەمان شێوە گٶڕانی کەش و ھەوا بارودۆخەکەی خراپتر کردووە و ڕێژەی برسیەتی و ھەژاری بۆ ئاستی دەیەکانی پێشوو گەڕاوەتەوە.

جێی ئاماژەیە بە گەرمبوونی زەوی بەشێک لە خاکەکان بوونەتە بیابان و بەرھەمی دانەوێڵەکانی وەک گەنمەشامی و گەنم و جۆ بەھۆی گۆڕانی کەشوھەواوە لەناوچووە.

گەر ھەنگاوی بەپەلە نەنرێت و چارەسەرێکی بۆ نەدۆزرێتەوە ئەوا بواری کشتوکاڵ زیانێکی زۆری بەردەکەوێت و ڕێژەیەکی زۆرتر خەڵک بە دەست کەمی خواردن و برسیەتیەوە دەناڵێنن.


3 هەفتە پێشتر - Oct 21 2018 12:34PM
Print Friendly and PDF
زیاتر