فەرهەنگی

کتێبی"بونیادە گێڕانەوەگەرییەکان لەرۆمان و چیرۆکەکانی گەلاوێژدا " بڵاو کرایەوە


لە رێورەسمێکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لەرۆشنبیران و نوسەران و رۆژنامەنووسان لەساڵۆنی کوردستانی نوێ کتێبی ( بونیادە گێڕانەوەگەرییەکان  لەرۆمان و چیرۆکەکانی گەلاوێژدا ) بڵاو کرایەوە.

کتێبەکە لەلایەن ھەردوو پرۆفیسیۆر دکتۆر زاھیر لەتیف و نیان نەوشیراوەنەوە نوسراوە. 

لەبارەی کتێبەکەوە "نیان نەوشیروان"  رایگەیاند،  ناوەڕۆکی کتێبەکە پێکھاتووە لە پێنج لێکۆڵینەوەی جیاواز لەوانە (درکاندنە جێگەییەکان و تیۆری ئاسۆی چاوەروانی و شێوە زەمەنییەکان و ڤیلادیمێر پرۆپ و لەگەڵ لێکۆلینەوەیەکی عەرەبی) لێکۆڵینەوەکانیش پشتییان بەڕێبازە رەخنەییە نوێیەکان بەستووە.

 ئاماژەی بەوەشکرد:  گەلاوێژ زۆر لەوە زیاتر دەھێنێت کە ئێمە کارمان لەسەر کردووە.




مانگ پێشتر - Oct 16 2018 2:32PM
Print Friendly and PDF
زیاتر