وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ئیدانەی ھێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر دەکات و ئاشکراشیکرد، ھێرشەکە برینداربوونی لێکەوتەوە.
یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، ھێرشەکەی ئەمڕۆی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر کە بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراوە، برینداربوونی لێکەوتوەتەوە و کاریگەری لەسەر گەشتەکانیش ھەبووە.
دەشڵێت، ئەو جۆرە کارە تاوانکارانە زیان بە بەرژەوەندی عێراق و پەیوەندییە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی دەگەیەنن.
یەحیا رەسول راشیگەیاند، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ دەزگاکانی ھەوڵگری ھەوڵدەدەن بکەرانی ئەو ھێرشە دەستگیر بکەن و رادەستی دەسەڵاتی دادوەرییان بکەن.