نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەک بۆ کۆچیدوایی لالە سەرحەد خەلیفە یونس بڵاودەکاتەوە
2023-12-25
|
کوردسات نیوز
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەھۆی کۆچیدوایی لالە سەرحەد خەلیفە یونس سەرۆکی عەشیرەتی رۆغزایی جاف، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادە و خێزانی کۆچکردوو دەکات و دەڵێت،" لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت".
دەقی پرسەنامەکە...
بۆ کۆچی دواییی کەسایەتیی کۆمەڵایەتیی ناسراو خوالێخۆشبوو لالە سەرحەد خەلیفە یوونس، سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزیان و خزمانی دەکەم، ھاوبەشی خەمیانم. لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٣/١٢/٢٥
|