هەمەڕەنگ

پەیکەری شێری سوور شعر بۆ ھەزاران کەس دەخوێنێتەوە


ھەرگیز پرسیووتە ئەگەر شێرە مێژووییەکانی "ترافاڵگە سکوێ" ی لەندەن بیانتوانیایە قسە بکەن چیان دەوت؟

لە ئێستادا بەھۆی بەکارھێنانی ھونەر و تەکنەلۆژیای زیرەکەوە و لە ژێر ناوی "خواردن بە شێرەکە بدە" شێرە سوورەکەی "ترافاڵگە سکوێ" شعر بۆ ئەو کەسانە دەخوێنێتەوە کە بەلایدا تێپەردەبن. 

بەنووسینی وشەیەک شعرێکت دەست دەکەوێت، ئەمە بیرۆکەی ئەو کارەیە کە لەلایەن دیزاینەر "ئیس دێڤلین" و " گوگڵ ئارت ئاند کەڵچە" وە دانراوە، تێیدا تەکنەلۆژیای زیرەکیان لە بیرۆکەکانیاندا بەکارھێناوە و لە ڕێگەی سکرینێکەوە گەشتیارەکان وشەیەک دەنووسن لە بەرامبەردا لەلایەن شێرەکەوە شعرێکیان سەبارەت بەو وشەیە پێدەدرێت، ھەر بەھۆی بیرۆکەکەوە ساڵانە فێستیڤاڵی تایبەت لە ژێرناوی" تکایە خواردن بە شێرەکە بدە" سازدەکرێت.

مەیدانی "ترافاڵگە سکوێ" دەکەوێتە ناوەندی شاری لەندەن و بەناوەندێکی چارەنووس ساز و مێژووی ھەژماردەکرێت، دوای ١٥٠ ساڵ شێرەکانی سەر ستوونی نێڵسن لە ترافاڵگە سکوێ بە شعر بەخێرھاتنی میوانەکان و گەشتیارەکان دەکەن، ئەم کارەش بۆتە ھۆی ڕاکێشانی گەشتیارێکی زۆر بۆ ناوچەکە.


مانگ پێشتر - Oct 15 2018 4:51PM
Print Friendly and PDF
زیاتر