تەندروستی

شەش ھەڵە کە پیاوان دەیکەن لەگەڵ پێستیاندا


گرنگیدان بەپێست چ لەلای ژنان یان پیاوان بێت کارێکی گرنگە و نابێت پشتگوێ بخرێت، ھەروەک چۆن ژنان چەندین جۆری کرێم بەکاردەھێنن و بە چەند ڕێگایەکی جیاواز گرنگی بە پێستیان دەدەن، پیاوانیش دەبێت ئەو کارە پشتگوێ نەخەن.

بەپێی وتەی شارەزایان شەش ھەڵە ھەیە کە پیاوان لەگەڵ پێستیاندا دەیکەن، لەوانەش:

1- کرێمی پاکردنەوە و کرێمی شێدارکردنەوە بەکارناھێنن.
2- زوو زوو دەمی گوێزانەکانیان ناگۆڕن.
3- ڕیشیان ناشۆن.
4- ڕیشیان بە شێوەیەکی ڕێک چاک ناکەن و گرنگی بە ڕێکخستنی نادەن.
5- ھەندێک جار دەموچاویان بە شامپۆی لەش شتن دەشۆن.
6- ھەویری ددان بەکاردەھێنن بۆ برینەکانی پێستیان.


مانگ پێشتر - Oct 14 2018 10:53PM
Print Friendly and PDF
زیاتر