وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی چوار سەربازی دیکەی لەھێرشێکی پەکەکەدا لە خاکی ھەرێمی کوردستان راگەیاند.
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، ھێرشەکە رۆژی ھەینی لەلایەن پەکەکەوە ئەنجامدراوە بۆسەر سوپای تورکیا و دوای رووبەڕووبوونەوە ئەو سێ سەربازە کوژراون.
دەشڵێت، پەیوەندییەکان لەگەڵ یەکە سەربازییەکان لەو ناوچەیەدا بەردەوامە و ھێرشی ئاسمانیش بۆ ئەو ناوچەیە ئەنجامدراوە و چوار ئەندامی پەکەکە لە چالاکی خراون.
لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢ەوە تورکیا ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵی لە خاکی ھەرێمی کوردستان دەستپێکردووە، بە پاساوی ھێرشکردنە سەر پەکەکە.