تەندروستی

بەیانیان زەلاتە بخۆ!!


خواردنی بەیانیان، بەپێی حەزو مەیلی کەسەکان دەگۆڕێت، زۆری ئەوانەی بەیانیان تەنھا دەیا نەوێت پەرداخێک شیر بخۆنەوە، یان ئەوانەی کە حەز دەکەن رۆژەکەیان بە خواردنی ھێلکەو نان و کۆپێک چا دەست پێ بکەن، نابێت ئەوەش لە بیر بکەین کە بەشێکی دیکەش بۆ بەیانیان حەز بە میوە دەکەن و میوەی جۆراو جۆر دەخۆن، بەڵام لە پاڵ ئەوانەشدا کەسانێک ھەن کە بەیانیان حەز لە خواردنی زەڵاتە دەکەن.

کەواتە خواردنی زەڵاتە بۆ بەیانیان چ سودێکی دەبێت؟ لێرەدا چەند سودێکی خواردنی زەڵاتە لە بەیانیان دەخەینەڕوو:

یەکەم: خواردنی زەڵاتە لە ماوەی سکپڕی گرنگی خۆی ھەیە و ماددەی وزە بەخش بۆ ژنانی سکپڕ دابین دەکات.

دووەم: بۆ کەسانێک کە رجێمی خواردن دەکەن، زەڵاتە باشترین رێگەیە بۆ دابەزاندنی کێش، خواردنی زەڵاتە لە بەیانیان بەشێوەیەکی رێکخراو دەبێتە ھۆی بچووکبوونەوەی سک و لەبەینبردنی چەوری. 

سێیەم: خواردنی زەڵاتە ھۆکارێکیشە بۆ جوانی، کە خاسیەتی زۆریان بۆ جوان ھێشتنەوەی پێست.

چوارەم: رێگری دەکات لە لاوازبوونی ئێسقانی لەشی مرۆڤ، کە بەپێی لێکۆڵینەوەکان خواردنی زەڵاتە لە بەیانیا ھاوکاری بەھێز راگرتنی ئێسقانی لەشی مرۆڤ دەدات.

پێنجەم:  خواردنی زەڵاتە لە بەیانیان، ھۆکارێکیشە بۆ رێگریکردنی لە شێرپەنجە، بەتایبەت کە زەڵاتەکەت لە سێو و توت فەرەنگی و تەماتە و بیبەرو گێزەری تێدابێت.




مانگ پێشتر - Oct 13 2018 6:23PM
Print Friendly and PDF
زیاتر