عێراق

خۆکاندیدکردنی ئەلکترۆنی بۆ پۆستی وەزیر ناکۆکیی سیاسی دروستکردووە


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی وەزیر لە حکومەتی داھاتوو، کوتلە سیاسییەکانی دووچاری شڵەژان کردووە.

عەلی بودێری پەرلەمانتار لەسەر کوتلەی رەوتی حیکمە رایگەیاندووە: عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێ بە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی وەزیر لە کابینەکەی بەشێوەی ئەلیکترۆنی، لایەنەکانی دووچاری شڵەژان و دروستکردنی ناکۆکیی سیاسی کردووە.

بودێری راشیگەیاندووە: عەبدولمەھدی پێشتر رێککەوتبوو لەگەڵ کوتلە سیاسییەکان تا کاندیدەکانیان پێشکەش بکەن و دەستبەرداری ھەڵبژاردنەکەی بن، بەڵام لەناکاو بیری کردەوە بە ئەلکترۆنی سیڤی پێشکەشکردن وەربگرێت، ئەمەش بووەتە ھۆکاری دروستبوونی ناکۆکیی سیاسی.



4 ڕۆژ پێشتر - Oct 12 2018 7:25PM
Print Friendly and PDF
زیاتر