عێراق

سائیرون: لایەنەکان لەسەر پێکھێنانی حکومەتێکی بێلایەن رێکدەکەون


سەرچاوەیەک لە ھاوپەیمانیی سائیرون دەڵێت: دواجار سەرجەم لایەنە سیاسییەکان، رەزامەندی لەسەر پێکھێنانی حکومەتێکی بێلایەن نیشان دەدەن.

سەرچاوەکەی ھاوپەیمانیی سائیرون کە لەلایەن موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر سەرۆکایەتی دەکرێت، رایگەیاند: پڕۆژەی چاکسازی کە لایەن ھاوپەیمانیی سائیرونەوە خراوەتەڕوو، تائێستاش کاری پێدەکرێت و دواجاریش سەرجەم لایەنە سیاسییەکان رەزامەندی لەسەر پێکھێنانی حکومەتێکی بێلایەن نیشان دەدەن، ئەگەر بەرێژەی ٨٠%ش بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەڵسەنگاندنی ئەدای کابینەی داھاتوو لەماوەی ساڵێکداو بەپێی چەند خشتەیەکی زەمەنی کە لەلایەن موقتەدا سەدر پێشنیار کراوە، دەبێتە پێوەر بۆ سەرکەوتنی حکومەتی داھاتوو، یان شکستھێنانی.



4 ڕۆژ پێشتر - Oct 12 2018 7:20PM
Print Friendly and PDF
زیاتر