جیهان

ترامپ: قەشە برەنسن ئازادکرا و بەم زووانە دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی


دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ئازادکردنی قەشە ئەمریکیەکە لەلایەن دادگای تورکیاوە رایگەیاند: قەشە برەنسن ئازادکرا و بەم زووانە دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی.

ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لەبارەی ئازادکردنی قەشە ئەمریکیەکە لەلایەن دادگای تورکیاوە لە چەند تویتێکدا رایگەیاند: کە بەوپەڕی تواناوە هەڵمان بۆ قەشە برەنسن دا.

هەروەها نووسیویشیەتی: بیر و نزاکانم لەگەڵ برەنسنن، هیوادارم لە زووترین کاتدا بە سەلامەتی بگەڕێتەوە نیشتمان.

لە تویتیکی تریشیدا نووسیەتی: برەنسن ئازادکرا و بەم نزیکانە دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی.

دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ بە تۆمەتی سیخوڕی و تیرۆر لەلایەن لێپرسراوانی تورکیاوە دەستبەسەر بوو، ئەمڕۆ دادگای تورکیا بڕیاری هەڵگرتنی مانەوەی زۆرەملێ و قەدەغەی گەشتی لەسەر قەشە ئەندرۆ برەنسن دا، هەروەها ماوەی ٣ ساڵ و ٤٥ رۆژیشی وەك سزا بەسەردا سەپاند، بەڵام بەهۆی ئەوەی ماوەی مانەوەی یاسایی خۆی لە دوو سآڵی رابردوودا لە زیندان و مانەوەی زۆرەملێدا بەسەربرد، دادگا بڕیاری ئازادکردنی قەشە ئەمریکیەکەی دا.


2 مانگ پێشتر - Oct 12 2018 5:34PM
Print Friendly and PDF
زیاتر