جیهان

دادگای تورکیا قەشە ئەمریکیەکەی ئازادکرد


دوای بەسەربردنی دوو ساڵ لە زیندان و مانەوەی زۆرەملێ، ئەمڕۆ دادگای تورکیا بریاری ئازادکردنی قەشە ئەندرۆ برۆنسۆنی ئەمریکی دا.

ئەمڕۆ دانیشتنی دادگا لەبارەی دۆسێی قەشە ئەندرۆ برۆنسۆنی ئەمریکی بەڕێوەچوو و دادگا سزای مانەوەی زۆرەملێ وقەدەغەی گەشتی لەسەر قەشە ئەمریکیەکە ھەڵگرت و سزای ٣ ساڵ و ٤٥ رۆژی بەسەردا سەپاند ، بەڵام بەھۆی ئەوەی پێشتر قەشە ئەمریکیەکە ماوەی ٢ ساڵ دەستبەسەر بوو، ماوەی یاسایی حوکمەکەی بەسەربردووە و لە ئێستادا قەشە ئەمریکیەکە ئازادە.

قەشە ئەندرۆ برۆنسۆن، بۆ ماوەی دوو ساڵ لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە بە تۆمەتی تیرۆر و سیخوڕیکردن دەستگیرکرابوو، لە چەند مانگی رابردوودا، پرسی قەشە ئەمریکیەکە ببووە خاڵی ناکۆکی نێوان ئەمریکا و تورکیا، کە لە بەرامبەر ئەوەدا، واشنتۆن سزای بەسەر چەند کۆمپانیا و لێپرسراوی تورکیادا سەپاند و گومرگانەی سەر پۆڵا و ئەلەمنیۆمی هاوردەکراوی تورکیا سەپاند، بەو هۆیەشەوە لیرەی تورکی لە 40٪ی بەهاکەی خۆی لەدەستدابوو.


2 ڕۆژ پێشتر - Oct 12 2018 4:53PM
Print Friendly and PDF
زیاتر