کوردستان

ئاگاداریەك بۆ ئەو خوێندکارانەی ناویان نەھاتووەتەوە


ئەو خوێندکارەی ناوی لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان نەھاتبێتەوە دەبێت سەردانی مەڵبەندی راوێژکاری زانکۆ و پەیمانگاکان بکات.

وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: ئەو خوێندکارانەی ناڕەزاییان ھەیە لە نەھاتنەوەی ناوەکانیان، دەتوانن لە مەڵبەندی راوێژکاری زانکۆکان سکاڵا تۆمار بکەن بۆ بەدواداچوون لەسەر داوا و سکاڵاکانیان.

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە کوردسات نیوزی راگەیاند: ھەموو دەرچوویەکی ١٢ی ئامادەیی، ئەگەر ناوی لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان نەھاتبێتەوە، مافی تۆمارکردنی سکاڵای ھەیە لە مەڵبەندی راوێژکاری زانکۆ و پەیمانگاکان.

عەباس ئەکرەم وتیشی: ئەو خوێندکارانەشی، کە تانەیان ھەیە لە شوێنی ھاتنەوەی ناوەکانیان و ئەو کۆلێژ و بەشەیان بەدڵ نییە کە ناوەکانیانی تێدا ھاتووەتەوە مافی سکاڵایان ھەیە و بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایشیگەیاند: ھەر خوێندکارێکی دەرچووی ١٢ی ئامادەی کە کۆ نمرەکەی لە ٦٠ بەرزتربێت و ناوی لە ھیچ زانکۆ و پەیمانگایەکی حکومی نەھاتبێتەوە، بە تۆمارکردنی سکاڵا بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.




4 ڕۆژ پێشتر - Oct 12 2018 3:00PM
Print Friendly and PDF
زیاتر