عێراق

عادل عەبدولمەھدی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە


کۆبوونەوە و دانوستانی راستەوخۆ بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت، لە نێوان لایەنە سیاسیەکان و عادل عەبدولمەھدی دەستیپێکردووە.

سەرکردە باڵاکانی ھاوپەیمانیی بونیاد رایانگەیاند: رۆژی پێنچشەممە، کۆبوونەوەی راستەوخۆ لە نێوان سەرکردەی بەشێک لە لایەنەکان و عادل عەبدولمەھدی دەستیپێکردووە، تایبەت بە وردەکاری و یەکلاکردنەوەی پۆستە وەزارییەکان لە کابینەی نوێ حکومەتدا.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، رۆژی پێنچشەممە لەسەر ھەمان بابەت، عادل عەبدولمەھدی لە نەجەف لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی شیعە کۆبووەتەوە کە لەناویاندا موقتەدا سەدر ھەبووە، راشیانگەیاندووە: پێش بەرێککەوتنیشی بۆ نەجەف، عادل عەبدولمەھدی لەگەڵ عەممار حەکیم لە بەغداد کۆبووەتەوە.

جاسم محەمەد جەعفەر، سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا، ئاشکرایکردووە، شێواز و میکانیزمەکان بۆ دابەشکردنی وەزارەتەکان و یەکلاکردنەوەی کاندیدەکان، ناکۆکی لە نێوان لایەنە سیاسییەکان دروستکردووە، دەشڵێت: تا ئێستا ھیچ پۆستێکی وەزاری بۆ ھیچ لایەنێکی سیاسی یەکلانەبووەتەوە.



2 مانگ پێشتر - Oct 12 2018 2:52PM
Print Friendly and PDF
زیاتر