جیهان

گروپە چەکدارەکان ئامادەنین لە ئیدلب بکشێنەوە


سەرباری رێککەوتنەکەی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی لە چەک داماڵراو لە ئیدلب، بەڵام پێناچێت بەشێک لە گروپە چەکدارەکان پابەندی ئەو رێککەوتنەو بن.

ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس ئاشکرایکردووە، ھەرچەندە بەپێی رێککەوتنەکە، دوایین وادە لەبەردەم گروپە چەکدارەکان بۆ رادەستکردنەوەی چەکە قورسەکانیان، رۆژی پێنچشەممە بوو، بەڵام ئەو پڕۆسەیە وەک خۆی ڕووینەداوە و ھاووڵاتیانی مەدەنی لە ئیدلب ھەست بە پارێزراوی ناکەن، رەوشی ئەمنیی شارەکەش گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتووە و شەڕیش لەنێوان گروپەکاندا دەستیپێکردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، تەنھا یەک مانگ لەبەردەم جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە ھەیە، دەبێت توندڕەوەکان تا ١٥ تشرینی یەکەم لە ناوچەکە نەمێنن، بەڵام گروپەکان بە رەسمی وەڵامی ئەو داوایەیان نەداوەتەوە.

فرانس پرێس ئاشکرای کردووە، دەستپێکردنی شەڕ لە ناوەندی شاری ئیدلب، تەنھا کاتەکەی دواخراوە، گروپە توندڕەو و تیرۆریستییەکانی داعش و تەحریر شام و حوراس و ئەلدینی سەر بە قاعیدە و پارتی تورکستانی ئیسلامی لە سوریا ئامادەی کشانەوە نین لە ئیدلب.



2 مانگ پێشتر - Oct 12 2018 1:11PM
Print Friendly and PDF
زیاتر