وەرزش

بەشار رەسەن لەناو یاریگا هەواڵی کۆچی دوایی دایکیان پێگەیاند


بەشار رەسەن ئەستێرەی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی بیرسیبۆلیسی ئێرانی لە یاریی هەڵبژاردەکەیدا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لە ساتی یاریکردنیدا هەواڵی کۆچی دوایی دایکیان پێگەیاند و بەوهۆیەشەوە یاریگای جێهێشت.

لە یاریی دۆستانەی هەردوو هەڵبژاردەی شێرەکانی رافیدەین و تانگۆی ئەرژەنتین، کە رۆژی پێنجشەممە لە وڵاتی سعودیە ئەنجامدرا، بەشار رەسەن یاریزانی تەمەن 22 ساڵی هێڵی ناوەڕاستی عێراق لە ساتی یاریکردنیدا هەواڵی کۆچی دوایی دایکیان پێگەیاند، بەو هۆیەشەوە سیریکۆ کاتانیتشی راهێنەری بە رەگەز سلۆڤینی هەڵبژاردەی عێراق، لە دەقەی 69دا لە یاریگا هێنایە دەرەوە.

لە ساتی جێهێشتنی یاریگادا، لەلایەن جەماوەرێکی زۆرەوە دڵنەوایی لە بەشار کرا.

هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لە یارییە دۆستانەکەدا توانی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە هەڵبژاردەی عێراق بباتەوە.


4 ڕۆژ پێشتر - Oct 12 2018 11:08AM
Print Friendly and PDF
زیاتر