کوردستان

شەڕڤانان ٩٠٠ تیرۆریستی بیانییان بە دیل گرتووە


یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رایگەیاند: زیاتر لە ٩٠٠ تیرۆریستی بیانی بەدیل کەوتوونەتە دەست شەڕڤانان.

نوری مەحمود وتەبێژی ھێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، رایگەیاندووە: لە ئۆپراسیۆنی رزگارکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش، بە پاڵپشتیی ھاوپەیمانان، زیاتر لە ٩٠٠ تیرۆریستی بیانی سەر بەداعش دەستگیرکراون، کە ھەڵگری رەگەزنامەی ٤٤ وڵاتن، لەناویاندا ئەمریکی و روسی و سودانی و ئیندۆنیزی و فەڕەنسی ھەیە.

نوری مەحمود ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە کەمپەکانی خۆرئاوای کوردستان، ھەزار و ٧٠٠ خێزانی داعش داڵدە دراون، کە لە ناویاندا ٥٠٠ ژن ھەیە و ھەزار و ٢٠٠ی تریش منداڵن و چاوەڕوانی یەکلاکردنەوەی چارەنووسیانن، کە بەشێکیشیان لەلایەن وڵاتانی خۆیانەوە داواکراون، بەڵام زۆرینەیان رێگەنەدراوە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان.

وتەبێژی ھێزەکانی پاراستنی گەل ئاشکراشی کردووە، لە ٤٨ سەعاتی رابردووش سێ تیرۆریستی تری بیانی دەستگیرکراون، کە بە ڕەچەڵەک کەنەدی و تورک و رووسین.



4 ڕۆژ پێشتر - Oct 12 2018 10:24AM
Print Friendly and PDF
زیاتر