کوردستان

ئومێد ھەیە عادل عەبدولمەھدی کێشەکانی کورد چارەسەر بکات


بەختیار شاوەیس پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو لە پرسی کورد باش تێگەیشتووە و ئومێدی چارەسەرکردنی کێشەکانی لێدەکرێت.

بەختیار شاوەیس لەمیانی بەشداریکردنی لە گەشتی ھەواڵەکانی (کوردسات نیوز)دا رایگەیاند: دەرفەتێکی زۆر باش ھاتووەتە پێشەوە، ئەویش دەستنیشانکردنی عادل عەبدولمەھدیە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، دەکرێت ئەمە بەدوا دەرفەت بزانرێت، چونکە دۆستێکی نزیکی کوردە و لە مەسەلەکانی بەباشی تێگەیشتووە، بۆیە ئومێدیان ھەیە کێشەکانی کورد بەرەو چارەسەرکردن ببات.


4 ڕۆژ پێشتر - Oct 12 2018 10:00AM
Print Friendly and PDF
زیاتر