کوردستان

گەشتی ئاسمانیی نێوان سلێمانی و شارقە دەستپێدەکات


گەشتی ئاسمانی لە نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و شاریقەی ئیمارات دەستپێدەکات.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گەشەسەندنی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و گەشتی ھێڵەکانی ئاسمانی زیاتر روو لە شاری سلێمانی دەکەن لەو چوارچێوەیەشدا گەشتی نێوان سلێمانی – شارقەی ئیمارات لە رۆژی شەشی مانگی داھاتووەوە دەستپێدەکات و ھەفتانە دوو گەشت ئەنجامدەرێت کە  لە رۆژانی سێشەممە و ھەینیدا دەبێت. 

لە مەراسیمێکدا لە شاری سلێمانی کردنەوەی ھێڵی ئاسمانیی عەرەبی بەئامادەبوونی نوێنەری کۆمپانیا و نووسینگەکانی ھێڵی ئاسمانی بەرەسمی راگەیەندرا، لەو بارەیەشەوە رێبین خەسرە و بەڕێوەبەری کۆمپانیای مون لاین بە کوردسات نیوزی راگەیاند: سەرکەوتوبوون لە ھەوڵەکانیان تا گەشەی زیاتر بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ببەخشن ئەویش لە رێگەی ئەنجامدانی گەشتی راستەوخۆ لەنێوان سلێمانی و شاریقەی ئیماڕاتدا.


5 ڕۆژ پێشتر - Oct 11 2018 10:01PM
Print Friendly and PDF
زیاتر