جیهان

ترامپ: کار دەکەین بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی خاشقچی


دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا چاودێریی دۆسێی جەمال خاشقچی رۆژنامەنووسی سعودی دەکات و لێکۆڵەرەوانی ئەمریکیش لە لێکۆڵینەوەکاندا بەشدارن. 

ترامپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند: ئیدارەی وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا و سعودییە بەجدی کار دەکات و لە ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو رۆژنامەنووسە نزیک دەبنەوە. 

ترامپ وتیشی: خاشقچی دوای چوونی بۆ کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ئەستەنبوڵ نەھاتووەتە دەرەوە. پێشتریش ترامپ رایگەیاندبوو: تا ئێستا پێدەچێت سعودیە بە جۆرێک لە جۆرەکان دەستی لەو دۆسێیەدا ھەبێت.

لەلایەکی ترەوە، یاسین ئاکتای گەورە راوێژکارێکی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت: مانەوەی خاشقچی لە ژیاندا ئەگەرێکی زۆر لاوازە. 

راشیگەیاندووە: ئەنقەرە لە رێگەی وەزارەتی دەرەوەی، یاداشتێکی پێشکەشی سعودیە کردووە، بۆ پشکنینی باڵیۆزخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ، بەڵام تا ئێستا ئەو داوایە وەڵام نەدراوەتەوە.



2 مانگ پێشتر - Oct 11 2018 9:23PM
Print Friendly and PDF
زیاتر