عێراق

بەهۆی خۆڵبارین 35 حاڵەتی تەنگەنەفەسی لە بەغداد تۆمارکرا


بەهۆی ئەو خۆڵبارینەی کە عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، 35 کەس بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکان.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند: بەهۆی خۆڵبارینەوە 12 کەس لە کەرخ و 23 کەسی تریش لە دەوروبەری رەسافە تووشی تەنگەنەفەسی بوونە و لەلایەن تیمە فریاگوزاریەکانەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە شەپۆلیکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی باشووری عێراقی گرتەوە، بەپێی پێشبینیی دەزگا کەشناسییەکانیش، شەپۆلە خۆڵبارینەکە هەتا درەنگانی شەوی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.



5 ڕۆژ پێشتر - Oct 11 2018 9:13PM
Print Friendly and PDF
زیاتر