کوردستان

کەشناسیی هەرێم مەودای بینینی لە شار و شارۆچکەکان بڵاوکردەوە


شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەوهۆیەشەوە مەودای بینین بۆ چەند ئاستێك نزمبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەوهۆیەشەوە مەودای بینین کەمبووەتەوە.

کەشناسیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا مەودای بینینی لە چەند شار و شارۆچکەیەکی کوردستان ئاشکراکردووە، کە لە پارێزگای هەولێر مەودای بینین بۆ 5 کم کەمبووەتەوە، هەروەها ئەو مەودایەش بۆ مەسیف تا ئاستی 1 کم کەمبووەتەوە، لە دهۆکیش کە لە سەرەتای خۆڵبارینەکە مەودای بینین 100 مەتر بوو لە ئێستادا بەهۆی کەمبوونەوەی چڕیی بارستەی خۆڵ 2 کیلۆمەترە و لە زاخۆش 100 مەترە.

هەروەها لە پارێزگای سلێمانی مەودای بینین بۆ 9 کم کەمبووەتەوە، لە پارێزگای کەرکوکیش مەودای بینین 800 مەترە و لە چەمچەماڵیش تا ئاستی 300 مەتر مەودای بینین کەمبووەتەوە.



2 مانگ پێشتر - Oct 11 2018 6:59PM
Print Friendly and PDF
زیاتر