عێراق

بەغدادی بڕیاری کوشتنی بۆ ٣٢٠ تیرۆریستی ناو گروپەکەی دەرکردووە


ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی گروپی تیرۆریستی داعش، بڕیاری کوشتنی بۆ ٣٢٠ تیرۆریستی ناو گروپەکەی دەرکردووە. 

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیا لە ھەواڵگریی عێراقەوە بڵاویکردووەتەوە، بەغدادی بە تۆمەتی ناپاکی ئەو بڕیارەی دەرکردووە و لە نێو ئەو کەسانەشدا کە سزای کوشتنیان بۆ دەرچووە، ژمارەیەک گەورە تیرۆریستی داعش لە عێراق و سوریا ھەن. 

سەرچاوەکە ئاشکراشی کردووە، ژمارەیەک لەو تیرۆریستانەی بە پلانەکەی بەغدادییان زانیوە، بۆ شوێنی نادیار لە ترسی ژیانی خۆیان ھەڵاتوون.

گروپی تیرۆریستیی داعش، ٩٠%ی ئەو ناوچانەیان لەدەستداوە کە لە ساڵی ٢٠١٤ لە سوریا و عێراق کۆنترۆڵیان کردبوو، ئەبوبەکر بەغدادیش لە دوای ساڵی ٢٠١٤ەوە کە یەک جار لە شاری 
موسڵ دەرکەوتووە، تائێستا چارەنووسی نادیارە.



5 ڕۆژ پێشتر - Oct 11 2018 6:46PM
Print Friendly and PDF
زیاتر