کوردستان

پرسی خاڵە گومرگیەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت


بە دەستپێشخەریی یەکێتی، پرسی خاڵە گومرگییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

بەدەستپێشخەریی فراکسیۆنی یەکێتی، یاداشتێک لەبارەی خاڵە گومرگییەکانی نێوان ھەرێم و شارەکانی عێراق ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت و داوا دەکرێت ئەو پرسە بخرێتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکانی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.

بەختیار شاوەیس پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند: بەدەستپێشخەریی فراکسیۆنی یەکێتیی یاداشتێک بە ئیمزای ٥٢ پەرلەمانتاری پێکھاتە جیاوازەکان ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە بۆ ئەوەی پرسی خاڵە گومرگییەکان بخاتە بەرنامەی کارەوە. 

وتیشی: نوێنەرانی کورد و عەرەب و تورکمانی کەرکوک ھاوڕان بۆ نەھێشتنی ئەو خاڵە گومرگیانەی لەکەرکوک دانراون، بەو پێیەی نایاساین و بوونەتە مایەی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاو شتومەک.



2 مانگ پێشتر - Oct 11 2018 5:53PM
Print Friendly and PDF
زیاتر