کوردستان

شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی گرتەوە


شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و دەزگای کەشناسیی هەرێمیش پێشبینی دەکات ئەو شەپۆلە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، شەپۆلی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەو هۆیەشەوە لە پارێزگای دهۆك مەودای بینین بۆ 100 مەتر کەمبووەتەوە و لەگەڵ زیادبوونی خێرایی باش، هەندیك ناوچەی دەورووبەری هەولێریشی گرتووەتەوە.

هەروەها کەشناسی پێشبینی دەکات کاریگەریی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.


2 مانگ پێشتر - Oct 11 2018 5:37PM
Print Friendly and PDF
زیاتر