کوردستان

14 کۆچبەری هەرێم لە دەریای ئیجە خنکان


فیدراسیۆنی پەنابەران خنکانی 14 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستانی لە دەریای ئیجە راگەیاند.

ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند: شەوی رابردوو 10ی تشرینی یەکەم یەختێك بە 35 سەرنشینەوە لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوت، تا ئێستا تەرمی 15 کۆچبەر دۆزراونەتەوە و ناسنامەی 14یان ئاشکراکراوە و سەرجەمیشیان کوردن و دانیشتووی پارێزگای دهۆكن.

راشیگەیاند: لەو 35 کۆچبەرەدا، تەنیا هاووڵاتیەکی عێراقی توانیویەتی دەربازی ببێت و هەڵمەتی گەڕانیش بەدوای بێسەروشوێنبووەکانی تردا بەردەوامە.

هەروەها سەرپەرشیارەکەی فیدراسیۆنی پەنابەران هەبوونی هاووڵاتی تری کوردی لەو 19 سەرنشینە بێسەروشوێنبووەی تردا بەدوورنەزانی.





5 ڕۆژ پێشتر - Oct 11 2018 4:32PM
Print Friendly and PDF
زیاتر