کوردستان

کەشوهەوای پێشبینیکراوی سبەینێ


دەزگای کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینی خۆی بۆ کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە.

بەپێی پێشبینیەکانی دەزگای کەشناسی، سبەینێ رۆژی هەینی، بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای کەرکوک دەبێت کە 30 پلەیە و نزمترین پلەش 24 پلەیە.

لە سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستاندا، بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای هەولێر 28 پلەیە و نزمترین پلەش 23 پلەیە و ئاسمانیش نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با.

هەروەها لە پارێزگای سلێمانیش بەرزترین پلە 24 پلە دەبێت و نزمترین پلەش 19 پلەیە و بە هەمان شێوە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت.

لە پارێزگای دهۆکیش، بەرزترین پلە 26 پلە دەبێت و نزمترین پلەش 21 پلە دەبێت، هەروەها ئاسمانیش نیمچە هەور دەبێت.


5 ڕۆژ پێشتر - Oct 11 2018 3:47PM
Print Friendly and PDF
زیاتر