کوردستان

سلێمانی سمیناری زانستی شێرپەنچەی مەمک بەڕێوەچوو


ئەمڕۆ پێنجشەممە١١-١٠-٢٠١٨ لە سلێمانی سمینارێکی زانستی تایبەت بە نەخۆشییەکانی "شێر پەنچە" بەناونیشانی (بەرەوپێشبردنی چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک لە کوردستان) بەڕێوەچوو و تیایدا گفتوگۆ لەسەر ھۆکارەکانی تووشبوون و چارەسەری نەخۆشیەکە کرا.

بەچاودێری وەزیری تەندروستی ھەرێم و سەنتەری چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی مەمک، سیمینارێکی زانستی بۆ ژمارەیەک لەپزیشکانی ئەو بوارە لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو، کە ئامانج لە سازدانی سیمینارەکە خستنەڕووی نوێترین چارەسەرییە پزیشکیەکانی شێرپەنجەی مەمکە لەلایەن پسپۆڕانی ئەو نەخۆشیەوە بوو.

دکتۆر"رێکەوت حەمە رەشید" وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز، سەبارەت بە سازدانی سمینارەکە رایگەیاند، چارەسەرکردنی شێرپەنجە لەکوردستان ھەنگاوی باشی بڕیوەو جگە لەھاووڵاتیانی ھەرێم ھاووڵاتیانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقیش سوودی زۆر لەچارەسەرییە پزیشکیەکان دەبینن بەتایبەت لەشاری سلێمانی کەبۆتە سەنتەرێکی گرنگ و گێڕانەوەی ھیوا بۆ نەخۆشەکان. 




5 ڕۆژ پێشتر - Oct 11 2018 2:52PM
Print Friendly and PDF
زیاتر