کوردستان

بەھۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەک لە سەنگەسەر دوو ھاووڵاتی گیانیان لە دەست دەدەن


بەھۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەک لە گوندێکی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر، تائێستا دوو ھاووڵاتی گیانیان لە دەستداوەو ژمارەیەکی تریش رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بەپێی زانیاریەکانی کوردسات نیوز، بەھۆی بڵاو بوونەوەی نەخۆشییەک لە گوندی مەمکانی پشدەر رەقەی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر، کە کەڕوو لەسەر زمان و قورگ دروست دەکات و مرۆڤەکە تووشی تەنگەنەفەسی و بێھێزی دەکات، بەو ھۆیەشەوە ١١ ھاووڵاتی رەوانەی نەخۆشخانە کراون و تا ئێستاش دوانیان گیانیان لەدەستداوەو پێنج نەخۆشی تریش لەژێر چاودێریدا ماونەتەوە.

‎بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەرینیش رایگەیاند، بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لە جۆری نەخۆشییەکە و بڕیارە رۆژی یەک شەممە تیمێکی پسپۆڕی پزیشکی سەردانی ئەو گوندە بکات، بەڵام تا ئێستا جۆری نەخۆشییەکە نەزانراوە.

‎بەپێی زانیارییەکان تەنھا یەک خێزان لەو گوندە تووشی ئەو نەخۆشییە بوون، ئەمەش مەترسییەکانی کەمتر کردۆتەوەو نەخۆشییەکە گوازراوە نییە.



5 ڕۆژ پێشتر - Oct 11 2018 2:12PM
Print Friendly and PDF
زیاتر