جیهان

ئەردۆغان: رێککەوتنی واشنتۆن و ئەنقەرە لەبارەی مەنبەج ھەڵنەوەشاوەتەوە


رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، رێککەوتنی واشنتۆن و ئەنقەرە سەبارەت بە مەنبەج راگیراوە، بەڵام تائێستا لەناو نەچووە.

ئەردۆغان لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی حوریەتی تورکی رایگەیاندووە، رێککەوتنەکەی تورکیا و ئەمریکا سەبارەت بە مەنبەج لە سوریا جێبەجێ نەکراوە، بەڵام تا ئێستاش ھەڵنەوەشاوەتەوە و لەناو نەچووە.

ئەوە لەکاتێکدایە ئیبراھیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا ئەمریکای تۆمەتبارکردووە کە پابەند نییە بە خشتەی کاتی کشانەوەی ھێزەکانی یەپەگە لە مەنبەج،  ئەوەش ھۆکار دەبێت بۆ شکستھێنانی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بە مەنبەج ئیمزاکراوە.
 



5 ڕۆژ پێشتر - Oct 11 2018 1:16PM
Print Friendly and PDF
زیاتر