جیهان

مایک پۆمپیۆ: باشترین رێگەچارە بۆ تورکیا ئازادکردنی قەشە برۆنسنە


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێـت، باشترین رێگەچارە لەبەردەم حکومەتی تورکیا ئازادکردنی قەشە ئەندرۆ برۆنسنە.

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتۆن رایگەیاند، باشترین رێگەچارە کە پێوییستە حکومەتی تورکیا لە ئێستادا ئەنجامی بدات، ئازادکردنی قەشە ئەمریکییەکەیە، بەو پێیەی بێتاوانەو ھیچ تۆمەتێکی لەرووی یاساییەوە بەسەردا ساغ نەبۆتەوە.

لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکاتێکدایە، کە بڕیارە رۆژی ھەینی دادگایەکی تورکیا دانیشتنێکی تر بۆ دادگایی کردنی قەشە ئەندرۆ برۆنسن ئەنجام بدات.

مایک پۆمپیۆ روونیشیکردەوە، ئازادکردنی قەشە ئەمریکییەکە ھەنگاوێکی گرنگ دەبێت بە ئاراستەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرەو واشنتۆن.



مانگ پێشتر - Oct 11 2018 11:14AM
Print Friendly and PDF
زیاتر