وەرزش

ریاڵ مەدرید ھەوڵی گواستنەوەی رەحیم ستێرلینگ دەدات


راپۆتە رۆژنامەوانییەکانی ئینگلتەرا ئاشکرایانکردووە: یانەی ریاڵ مەدرید چاودێری رەحیم ستێرلینگی ھێرشبەری یانەی مان سیتی دەکات و دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکات.

رۆژنامەی " میرۆی " ئینگلیزی بڵاویکردۆتەوە: تا ئێستا ستێرلینگ بۆندەکەی نوێ نەکردۆتەوە و ریاڵ مەدریدیش لەنزیکەوە چاودێری دەکات تا بزانێت نوێکردنەوەی بۆندەکەی بە کوێ گەیشتووە.

باسلەوەشکراوە، تا ئێستا ئیدارەی مان سیتی و رەحیم ستێرلینگ لەسەر بۆندەکەی ھیچ رێککەوتنێکیان نەکردوە و ١٨ مانگی دیکەش گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

بەرپرسانی ریاڵ مەدریدیش ھەوڵدەەن لە بازاڕی زستانە یاخود ھاوینەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ ئەو ھێرشبەرەدا ئیمزابکەن.

بەپێی زانیاریەکان پێرێزی سەرۆکی ریاڵ دەیەوێت چەندین یاریزانی بەھێز بۆ ریزەکانیان بگوازێتەوە لەوانەس ستێرلینگ و ئیدن ھازارد. 



2 مانگ پێشتر - Oct 11 2018 10:52AM
Print Friendly and PDF
زیاتر