وەرزش

رۆناڵدۆ پەیوەندی لەگەڵ کاترین مایورگا ھەبووە


پارێزەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە دۆسییەکەی دۆن رایگەیاند: بەبەڵگەوە دەیسەلمێنن کە ئەو پەیوەندیەی لەنێوان کریستیانۆ و کچە ئەمریکیەکەدا ھەبووە بە رەزامەندی ھەردوولا بووە بۆیە کریستیانۆ بێ تاوانە.

لە لاس ڤێگاسی ئەمریکا، "پیتەر ئێس کریستیانسۆن" پارێزەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە: ئەوان رەتی ناکەنەوە کە کریستیانۆ لەساڵی ٢٠٠٩ پەیوەندی بەو کچە ئەمریکیەوە نەبووە، بەڵام ئەو پەیوەندیە بەرەزامەندی ھەردوولا بووە و بەزۆر دەستدرێژی نەکراوەتە سەر ھیچ کەسێک.

وتیشی: کاترینا مایۆرگا ئەو کچە ئەمریکیە بۆچی دوای ساڵانێکی زۆرر تازە باس لەم بابەتە دەکات، پێمان وایە تۆمەتبارکردنی رۆناڵدۆ ناڕەوایە و دەستێکی لە پشتەوەیە.

لەسەر ئەو روداوەش پارێزەری کاترینا مایۆرگا رایگەیاندووە: ئێستا ئەو رێککەوتن نامەیە ھەڵوەشێندراوەتەوە کە پێشتر کریستیانۆ بری ٧٥ ھەزار دۆلاری دابوو بەو مایۆرگا تا بێدەنگ بێت و قسە ناکات. 



5 ڕۆژ پێشتر - Oct 11 2018 10:44AM
Print Friendly and PDF
زیاتر