کوردستان

ناوی خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکان رادەگەیەندرێت


هەولیر: سیران حسێن

بڕیار وایە ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگان لە ھەرێمی کوردستان رابگەیەندرێت.

پەیامنێری کوردسات نیوز، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ھەرێم رایگەیاند: بڕیار وایە ئێوارەی ئەمڕۆ ناوی ئەو خوێندکارانە رابگەیەندرێت کە لە زانکۆو پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان وەرگیراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئەمڕۆ ناوەکان رانەگەیەندرێن، ئەوا پێ دەچێت رۆژی شەممە یان یەکشەممە ئەنجامی وەرگیرانەکە رابگەیەندرێت. 

لە بارەی کۆ نمرەی ئەو خوێندکارانەی کە لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەردەگیرێن، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ نمرەی ٦٥ بۆ خوێندکارانی زانکۆ و نمرەی ٦٠ بۆ خوێندکارانی پەیمانگاکان دیاریکراون.
ئەوەشی خستەڕوو: ململانێی وەرگیرانی خوێندکاران بەپێی ھەندێک مەرج دەبێت کە لە زانکۆ لاین دیاریکراون.

خەتاب شێخانی بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەبەرئەوەی پلانیان ھەیە ئەم ساڵ زووتر دەوامی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگان دەستپێبکاتەوە، زوتر ناوی خوێندکاران راگەیەنراوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەراورد بە ساڵانی رابردوو نمرەکان دابەزیون و لە ھەندێک کۆلێژی پزیشکی وەرگرتنی خوێندکار لە نمرەی ٩١ەوە دەستیپێکردووە.

لەبارەی تانەی خوێندکارانیشەوە لە ئەنجامی وەگیرانیان لە زانکۆو پەیمانگاکان، ئەوا خوێندکاران دەتوانن لە ماوەی چەند رۆژێکدا لە رێگەی ئۆنلاینەوە تانەکانیان پێشکەش بکەن. 
 


2 مانگ پێشتر - Oct 11 2018 9:19AM
Print Friendly and PDF
زیاتر