کوردستان

سیستانی و عادل عەبدولمەھدی کۆدەبنەوە


سەرچاوەیەک لە ھاوپەیمانی بوونیاد روونیکردۆتەوە، گەورە مەرجەعی شیعەکان لاری نەبووە لەسەر کاندیدکردنی عادل عەبدولمەھدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و پێدەچێت بەم نزیکانە ھەردوولا کۆببنەوە.

سەرچاوەکەی ھاوپەیمانی بوونیاد رایگەیاندووە: عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەکان ھیچ لارییەکی لەسەر کاندیدکردنی عادل عەبدولمەھدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق نەبووەو ھاوشێوەی حەیدەر عەبادی، پێدەچێت سیستانی وادەیەک بە عادل عەبدولمەھدی ببەخشێت بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت و ھەڵسەنگاندنی ئەدای دامەزراوەکانی دەوڵەت لەماوەی ساڵێکدا.

سەرچاوەکەی ھاوپەیمانی بونیاد بەدووریشی نەزانی لە داھاتوویەکی نزیکدا، عادل عەبدولمەھدی و سیستانی لەسەر وردەکاریی تایبەت بە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، کۆببنەوە.



2 مانگ پێشتر - Oct 11 2018 8:56AM
Print Friendly and PDF
زیاتر