جیهان

لافاوی مایکل بەخێراییەکی بەھێز ویلایەتی فلۆریدای گرتەوە


لافاوی مایکل کە خێراییەکەی دەگاتە ٢٤٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا لە مێژووی ویلایەتی فۆلۆریدا بە یەکێک بە بەھێزترین لافاوەکانی ئەو ناوچەیە دادەنرێت، بۆتە ھۆی ژێرئاوکەوتنی بەشێکی زۆری شارە کەناراوییەکانی ئەو ویلایەتە. 

لافاوەکە بە بەھێزترین لافاو لە بەشی باکووری خۆرئاوای فلۆریدا دادەنرێت کە تا دوێنێ ئێوارە بەھێزیەکەی پلە سێ بووەو دواتر بەھێزیەکەی زیاتر بووە. 

روودانی لافاوەکە لە کاتێکدایە کە دوێنێ دامەزراوەی کەشناسی ئەمریکا لە بارەی مەترسی لافاوەکەوە راگەیاندبوو، ئەگەری لافاوی مایکل بەھێزەو مەترسی جددی لە سەر ئەو ناوچانە دەبێت کە لافاوەکەی لێوە رەت دەبێت.

لای خۆشییەوە ئەندامێکی ناوەندی نیشتمانیی لافاو لە ئەمریکا رایگەیاندووە، چووینەتە بارودۆخێکی نوێوە، بەجۆرێک لە مێژوودا تا ساڵی ١٨٥١ ھیچ نیشانەیەک لە بارەی لافاوی پلە چوار لە ناوچەی باکووری فلۆریدا بوونی نییە. 

تا ئێستا زیانەکانی ئەو لافاوە بەھێزە روون نییە، بەڵام ئاژانسە ھەواڵییەکان ئاماژە بەوە ژێر ئاوکەوتنی بەشێکی زۆری خانووی ھاووڵاتیان و پچڕانی کارەباو ئاوارەبوونی دانیشتوانی ئەو ناوچانە دەکەن. 



2 مانگ پێشتر - Oct 11 2018 8:35AM
Print Friendly and PDF
زیاتر