کوردستان

لیژنەیەک بۆ باشکردنی کوالێتیی دەرمان پێکھێنرا


بۆ رێکخستنی نرخی دەرمان و رێگریکردن لە دەرمانی کوالێتیی نزم لیژنەیەکی ھاوبەشی تەندروستی پێکھێنراوە.

د.حەسەن رەمەزان، سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند: لیژنەیەکیان پێکھێناوە بەمەبەستی بە دواداچوون و پشکنینی کۆگا و دەرمانخانەکان لە رووی نرخ و کوالێتی دەرمان و سەرچاوەی ھێنانی دەرمان بۆ پارێزگای سلێمانی، چونکە ھەندێک دەرمان ھەیە سەرچاوەکەی نەزانراوە و ھەندێکش ساختەیە و بە رێگەی قاچاغ دێنە شارەکانەوە.

وتیشی: ئەو لیژنەیە بە چڕی چاودێریی دەرمانخانەکان دەکات بۆ ئەوەی نرخی دەرمان یەک بخەن و جیاوازیی نرخ لە دەرمانخانەیەکەوە بۆ دەرمانخانەیەکی تر نەمێنێت، رێگە لە ھەموو ئەو دەرمانانەش بگیرێت کە بە قاچاغ دێنە ھەرێمی کوردستان.



6 ڕۆژ پێشتر - Oct 10 2018 10:41PM
Print Friendly and PDF
زیاتر