کوردستان

ھەسەدە: لە ماوەی مانگێکدا ٦١٥ تیرۆریستی داعش کوژراون


ھەسەدە ئاماری مانگێکی ئۆپراسیۆنی جزیرەی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندووە: لە ماوەی مانگێکدا لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی جزیرەدا، ٦١٥ تیرۆریستی داعش کوژراون.

ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) راگەیەنراوێکی سەبارەت بە شەڕ و پێکدادانەکانی مانگێکی ئۆپراسیۆنی جزیرە بڵاوکردەوە، بە پێی راگەیەنراوەکە شەڕڤانان لە ١٠ی ئەیلولی رابردوو تا ئێستا ٥٨ شەڕیان دژی تیرۆریستانی داعش ئەنجامداوە، ھێزەکانی ھاوپەیمانانیش ٢١٥ ھێرشی ئاسمانی و ١٧ ھێرشی تۆپخانەییان بۆ سەر بنکەکانی تیرۆریستان ئەنجامداوە.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، لەو شەڕانەدا ٦١٥ تیرۆریست کوژراون و ٦ تیرۆریستیش دەستگیرکراون، شەڕڤانان ٣٧٠ شوێنیان لە تیرۆیستان پاککردۆتەوە.



2 مانگ پێشتر - Oct 10 2018 10:28PM
Print Friendly and PDF
زیاتر