عێراق

ژمارەی دانیشتووانی بەسرە گەیشتووەتە چوار ملیۆن کەس


ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای بەسرە گەیشتووەتە چوار ملیۆن کەس، چاوەڕوانیش دەکرێت تا پێنج ساڵی داھاتوو ئەو رێژەیە بگاتە ١٠ ملیۆن کەس.

مورتەزا کەریم ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە رایگەیاندووە: بەپێی راپۆرتێکی وەزارەتی پلاندان، ژمارەی دانیشتووانی بەسرە گەیشتووەتە چوار ملیۆن کەس، ھەندێک لە دانیشتووانەکەی کە بە زیاتر لە ١٥ ھەزار کەس مەزەندە دەکرێن، بەھۆی کێشەی نێوان ھۆزەکانەوە روویان لە بەسرە کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا شارەکە ناوەندێکی گەورەی ئابوورییە و ئەمەش وایکردووە لە شارەکانی ترەوە ھاووڵاتیان کۆچ بۆ پارێزگاکە بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەڕوان دەکەن بەھۆی گەشەی دانیشتووانەوە، زیاتر لە ٣٠ ھەزار خانوو بە نایاسایی دروست بکرێن و داوا لە حکومەتی عێراقیش دەکەن بەھاوکاریی حکومەتی خۆجێیی پرۆژەی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزاری بخەنەگەڕ، بەشێوەیەک لەگەڵ گەشەی دانیشتووانی پارێزگای بەسەردا بگونجێت.



2 مانگ پێشتر - Oct 10 2018 10:22PM
Print Friendly and PDF
زیاتر