عێراق

ئەردۆغان رەزامەندی لەسەر زیادکردنی پشکی ئاوی عێراق دەربڕیوە


حەلبوسی رایگەیاند: رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رەزامەندی لەسەر زیادکردنی پشکی ئاو بۆ عێراق دەربڕی.

لە راگەیەندراوێکدا، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکردووە، رەجەب تەیب ئەردۆغان رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادکردن و گەیشتنی ئاو بۆ سەرجەم پارێزگاکان لەناویاندا پارێزگای بەسرە، ھەروەھا پابەندێتی خۆی دووپاتکردووەتەوە بە دابینکردنی پشکی ئاو و پشتیوانیکردنی دۆسیەکەی.

دوای ئەوەی بەسەردانێک گەیشتە تورکیا بۆ بەشداریکردنی لە سێیەمین کۆبوونەوەی سەرۆک پەرلەمانەکانی کیشوەری ئاسیا، حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق لەگەڵ بیناڵی یڵدرم و ھاوتا تورکییەکەی کۆبووەوە و پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاووتوێ کردووە، بەتایبەت دۆسیەی ئاو.



2 مانگ پێشتر - Oct 10 2018 5:42PM
Print Friendly and PDF
زیاتر