جیهان

بەریتانیا وەزارەتی بەرەنگاربوونەوەی خۆکوشتنی دامەزراند


لە ھەوڵێکدا بۆ رێگریکردن لە بەردەوامیی حاڵەتەکانی خۆکوشتن، حکومەتی بەریتانیا وەزارەتێکی تایبەتی بە بەرەنگاربوونەوەی خۆکوشتن دامەزراند.

تێرێزا مای سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا مای جاکی دویل برایس-ی وەک وەزیری بەرەنگاربونەوەی خۆکوشتن دیاریکرد و پەیمانی دا بە تەرخانکردنی بڕی ٢ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار دۆلار بۆ وەزارەتەکە بەئامانجی ھاوکاریکردنی ئەو کەسانەی باری دەرونییان جێگیر نییە و پێویستیان بە ھاوکارییە 
بەپێی ئامارەکان حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە بەریتانیا لەئاستێکی بەرزدایە و ساڵانە نزیکەی ٤ ھەزار و ٥٠٠ کەس لەو وڵاتەدا کۆتایی بەژیانیان دەھێنن. 




6 ڕۆژ پێشتر - Oct 10 2018 5:16PM
Print Friendly and PDF
زیاتر