جیهان

بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی تورکیا ژێرئاوکەوت


شەوی رابردوو یەختێک بە ٣٥ کۆچبەرەوە لە دەریای ئیجە ژێرئاو کەوتووە و تا ئێستاش تەرمی ٩ کۆچبەر دۆزراونەتەوە.

ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند: بە پێی ئەو زانیارییانەی لە رزگاربووانی ناو یەختەکەوە دەستیان کەوتووە، شەوی ٩ لەسەر ١٠ی ئەم مانگە یەختێک کە ٣٥ کۆچبەری تێدابووە لە ناحیەی مۆڵی سەر بە پارێزگای ئیزمیر لە تورکیا ژێرئاو کەوتووە، تا ئێستاش تەرمی ٩ کۆچبەر دۆزراونەتەوە و تەنھا یەک کۆچبەری عێراقی رزگاری بووە، پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتنیش سەرقاڵی ئاشکراکردنی چارەنووسی کۆچبەرەکانی ترن.

ئاری جەلال وتیشی: ھێشتا نازانرێت ھەموو کۆچبەرەکان عێراقین یاخود نەتەوەی تریشی تێدایە و نوێنەری فیدراسیۆنی پەنابەرانیش لەگەڵ تیمەکانی فریاکەوتن سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.




6 ڕۆژ پێشتر - Oct 10 2018 4:10PM
Print Friendly and PDF
زیاتر