جیهان

سکۆتلەندا داوای سەربەخۆیی دەکات


سەرۆک وەزیرانی سکۆتلەندا پێی وایە، جیابوونەوەی وڵاتەکەی لە بەریتانیا، باشترین رێگە چارەیەو بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی بەھۆی کشانەوەی بەریتانیا رووبەڕووی سکۆتلەندا دەبێتەوە.

نیکۆلا ستۆرجیۆن سەرۆک وەزیرانی سکۆتلەندا لە میانی پێشکەشکردنی وتارێک لە کۆنگرەی پارتی نەتەوەیی سکۆتلەندا رایگەیاند: کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا مەترسی بۆسەر سکۆتلەندا دروست دەکات و جیابوونەوەی وڵاتەکەی لە بەریتانیا باشترین رێگەچارەیە لە داھاتوودا.

 لەکاتی ئەنجامدانی راپرسی بۆ کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١٦، زۆرینەی ھاوڵاتیان سکۆتلەندا بەنەخێر دەنگیان داو لەگەڵ مانەوەی بەریتانیا بوون لە یەکێتییەکەدا و پێشتریش ساڵی ٢٠١٤ راپرسییەک بۆ جیابونەوەی سکۆتلەندا لە بەریتانیا بەڕێوەچوو کە ٥٥%ی دەنگدەران لەگەڵ مانەوەی وڵاتەکەیان بوون لەناو بەریتانیا.





2 مانگ پێشتر - Oct 10 2018 4:02PM
Print Friendly and PDF
زیاتر