تەکنەلۆژیا

گۆگڵ پڵەس داخرا


کۆمپانیای گۆگڵ  ئەکاونتی زۆربەی بەشداربووەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی گۆگڵ پڵەس دادەخات.

کۆمپانیای گۆگڵ ئاشکرایکرد بەھۆی کێشەی سکیورتیەوە نیوملیۆن بەکارھێنەری گۆگڵ پڵەس ئەکاونتەکانیان بۆ لایەنی سێیەم ئاشکرابووەو بەوھۆیەشەوە زۆربەی ئەکاونتەکانی گۆگڵ پڵەس داخران. 

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی وۆڵ ستریت، کۆمپانیای گۆگڵ لە مانگی مارسەوە ئاگاداری کێشەکە بووە، بەڵام  ئاشکرایان نەکردووە.

راپۆرتەکە ئاماژە بەوەشدەکات، کێشەیەکی پرۆگرامی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی گۆگڵ پڵەس یارمەتی کەسانی شارەزایداوە بۆ چوونە ناوەوەی ئەکاونتی کەسانی دیکە جگە لە ئەکاونتەکەی خۆیان، ئەمەش لە ماوەی نیوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ مارسی  ٢٠١٨ رویداوە دواتر لێکۆڵەرەوەکانی ناو کۆمپانیاکە کێشەکەیان چارەسەرکردوە.



مانگ پێشتر - Oct 10 2018 2:40PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123