کوردستان

یەکێتی بڕیارێکی کۆمسیۆنی ھەڵوەشاندەوە


لەسەر سکاڵای یاسایی یەکێتی، دادگا کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن ناچار دەکات بڕیارەکەی خۆی لە بارەی پەسەندکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان جێبەجێ نەکات و وەک پێشتر بڕیاری لێدرابوو ئەنجامەکان بە رێژەی ٥٠ + ١ پەسەند دەکرێن.

شەوێک پێش ھەڵبژاردنی ٣٠ ئەیلولی پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان کۆبۆوە و بڕیارێکی شەش خاڵی دەرکرد.

ئەو بڕیارەی کۆمسیۆن بەشێکی نا یاسایی و بەشێکیشی ئەنجامی نەخوازراوی لێکەوتەوە و بەو ھۆیەشەوە ھەزاران کەس لە مافی دەنگدان و بەشداری لەو پرۆسە دیموکراسییەدا بێبەش بوون.

یەکێتی زوو درکی بە مەسەلەکە کرد و لە رووی یاساییەوە سکاڵای لەسەر بڕیارەکە تۆمار کرد، بە تایبەتی ئەو بڕگەیەی بڕیارەکە کە تایبەت بوو بە پەسەندکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردن.

لەو چوارچێوەیەدا و بەگوێرەی بڕیارێکی دەستەی دادوەری ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دادگای تەمیز پەسەندکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردن بە زۆرینەی رەھا دەبێت، نەک دوو لەسەر سێی کۆمسیاران.

ئەم بڕیارەی دادگای تەمیز دوای سکاڵایەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دێت کە لە بڕیارێکی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسیی ھەرێمی کوردستانی گرتبوو.




مانگ پێشتر - Oct 10 2018 2:31PM
Print Friendly and PDF
زیاتر